به‌ره‌ى دیالۆگى نیشتیمانى و رِه‌وتى سه‌در هۆشدارى ده‌ده‌ن له مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق
ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه\"ساڵح موتڵه‌گ\"" سه‌رۆكى دیالۆگى نیشتیمانى عێراق و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِاشیگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا له عێراق بكشێنه‌وه.
موتڵه‌گ به‌دوریشی نه‌زانى له‌كاتى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق گه‌لى عێراق په‌نا بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك ببه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان \""به‌وته‌ى ناوبراو\"".
له‌لایه‌كى تره‌وه \""موقته‌دا سه‌در\"" سه‌رۆكى رِه‌وتى سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دژایه‌تى خۆى بۆ مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربرِی به‌بیانوى مه‌شقكردن به سوپاى ئه‌مه‌ریكا.
سه‌در وتیشی: رِوبه‌رِوى هه‌رجۆره هه‌وڵێك ده‌بینه‌وه به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و وه‌كو داگیركه‌ر رِوبه‌رِوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بینه‌وه."
