به‌هۆى ئاشكرابونى گه‌نده‌ڵیه‌وه وه‌زیرى كاره‌باى عێراق له‌كارلادرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایی كرد كه دواى ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی له یه‌كێك له گرێبه‌ستیه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ئاشكرابوه، وه‌زیرى كاره‌باى عێراق له‌سه‌ر كار لاده‌برێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری سۆمه‌ریه نیوز ئاشكرای كرد: \"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌نوسراوێك \""ره‌عد شه‌لال\"" وه‌زیرى كاره‌با له وه‌زیرى له‌كارلاداوه، به‌هۆى ئاشكرابونى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستێكى كاره‌با له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى وه‌همیدا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی رِونكرده‌وه كه به‌هاى گرێبه‌سته‌كه كه وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌نجامى داوه بریتیه له ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلار.
وتیشی: جگه له‌وه‌ى برِیار دراوه لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه بكرێت چاوه‌رِێ ده‌كرێت \""حسێن شه‌هرستانى\"" جگه له پۆسته‌كه‌ى خۆى ئه‌و پۆسته به‌رِێوه ببات تا ئه‌وكاته‌ى كه‌سێكى دیكه‌ى جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه كه خراوه‌ته پاڵ وه‌زاره‌ته‌كه و ئاشكرایی كرد كه هیچ گرێبه‌ستێكى وه‌همى ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌و گرِیبه‌ستانه‌ش ئه‌نجامى داوه به‌ئاگادارى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عێراق و په‌رله‌مانی عێراق بووه."
