له چه‌ند رۆژی داهاتوو پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند پێشبینی ده‌كرێت له‌م چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌نگژه‌ی سیاسیی و پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه.
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له ئێستادا كۆده‌نگییه‌ك له نێوان كوتله سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به ته‌نگژه‌ی سیاسیی وڵات، بۆیه چاوه‌رِوانی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌نگژه سیاسسیه‌كانی وڵات یه‌كلایی ببێته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا هه‌ر یه‌ك له لیستی عێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا به جیا ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" لیستی عێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ر یه‌كیان چه‌ند ناوێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ببێته كاندید‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ری رێكبكه‌ون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان\"".
وتیشی\"" سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، فه‌یسه‌ك دۆسكی جێگری سه‌رۆكی ئێسته‌ی هه‌واڵگری عێراق كاندیدكراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه\"".
"
