هاوپه‌یمانی كوردستانی پشتگیری له ره‌وتی سه‌در ناكات بۆ نه‌هێشتنی سوپای ئه‌مریكا له عێراق
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، فراكسۆنه‌كه‌یان به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در ناكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به پێی ئه‌و زانیاری و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبۆنه‌ته‌وه گوایه ره‌وتی سه‌در هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه له دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ره‌وتی سه‌در ناكات، چونكه له كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی كوتله سیاسیه‌كان ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشان داوه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بدرێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی وتوێژ كردن بۆ پرسی مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی سوپای عێراق\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" ئێمه له لیژنه‌ی ئه‌من و به‌رگری لامان روونه به‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق له بواری ده‌ریایی و ئاسمانی و وشكانیش توانای له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌منیه‌تی سوپای عێراقیان نییه\"".
وتیشی\"" بۆچوونی هاوپه‌یمانی كوردستانی له گه‌ل بۆچوون و تێرِوانینی سه‌رجه‌م كوتله‌كان ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌وه‌ی روونه له ئێسته‌دا سوپای عێراق پێویستی به مه‌شق پێكردن هه‌یه و زانیاری سه‌ربازی له هه‌موو بواره‌كاندا پێویسته، بۆیه ده‌كرێت له بواری هونه‌رییه‌وه سوپای ئه‌مریكا سوپای عێراق مه‌شق پێ بكات\""."
