موتڵه‌گ: لایه‌نه‌كانى عێراق رِێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا

موتڵه‌گ: لایه‌نه‌كانى عێراق رِێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق رِێككه‌وتون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دواى كۆتایی ئه‌مساڵ.

ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌، \"ساڵح موتڵه‌گ\"" جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند: لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق رِێككه‌وتون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دواى كۆتایی ساڵى 2011 به‌مه‌به‌ستى مه‌شقپێكردنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق.
موتڵه‌گ وتیشی: مه‌به‌ست له‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نها بۆ مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى عێراق بۆ به‌رزكردنى توانا و ئاستیان كه‌ دواى كشانه‌وه‌ى زۆرینه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا پاراستنى ئه‌منى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو ده‌گرنه‌ ده‌ست.

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هۆكارى نارِونى هه‌ندێك لایه‌نى عێراق له‌ كشانه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گه‌رِانده‌وه‌ بۆ نه‌گونجانى ئه‌ندامانى ناو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و برِیاره‌.

له‌كۆتاییدا ساڵح موتڵه‌گ حكومه‌تى ئێرانى تۆمه‌تباركرد به‌ مه‌شقپێكردنى چه‌كداران بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ و تێكدانى بارودۆخى عێراق.

سه‌رچاوه‌/ رِادیۆ سه‌وا"
Top