كورد به‌شداری له هیچ هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه ناكات له دژی سه‌رۆك كۆماری عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند\" كورد به‌شداریی له هیچ هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه ناكات له دژی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق\"".
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"" له ئێستادا په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان له نێو هۆڵی په‌رله‌مان دا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزان له دژی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه نا سه‌رۆك كۆماری عێراق ناچار بكرێت ئیمزا له سه‌ر له سێداره‌دانی تاوانباران له وڵات بكات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئێمه پێمان وایه ئه‌مه بۆ مه‌رِامێكی سیاسییه نه‌ك یاسایی بۆیه هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه ناكات له دژی تاڵه‌بانی\"".
وتیشی\"" وای ده‌بینین سه‌رۆك كۆمار ئازاده وه‌ك هه‌ر كه‌سێك ئیمزا بۆ له سێداره‌دانی هه‌ر تاوانبارێك نه‌كات، وێرِای ئه‌وه‌ش ناچاركردنیشی پێشڵ كردنی مافی كه‌سێتی هه‌ر كه‌سێكه\""."
