عێراق: له‌مانگى رِابردودا 159 هاوڵاتى كوژراون
له‌چه‌ند مانگى رِابردودا كرده‌وه توندوتیژیه‌كان له عێراق بهرِێژهیهكى به‌رچاو زیادى كرده‌وه، و له‌مانگى رِابردوشدا زۆرترین هاوڵاتى لهكردهوه توندوتیژهكاندا كوژراون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى عێراق ئاشكرایی كرد له‌مانگى ته‌موزى ئه‌مساڵدا 159 هاوڵاتى سڤیل له كرده‌وه توندوتیژیهكاندا له شوێنه جیاجیاكانى عێراقدا كوژراون و هه‌وره‌ها 199 هاوڵاتى دیكه‌ش برینداربون، و ئه‌م رِێژهیهش به به‌راورد به مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ زیادى كرده‌وه چونكه له‌مانگى حوزه‌یراندا 155 هاوڵاتى كوژراون.
له‌به‌رامبه‌ردا رِێژهى كوشتنى پۆلیس له مانگى حوزه‌یران كه‌مى كرده‌وه و له‌و مانگه‌دا 56 پۆلیس كوژراون له‌كاتێكدا له‌مانگى حوزه‌یران 77 پۆلیس كوژرابون.
هه‌روه‌ها له‌مانگى ته‌موزى رِابردودا 119 سه‌رباز و 135 پۆلیس برینداربون.
شایانى باسه به‌رده‌وامى توندوتیژه‌كانى عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه برِیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا له عێراق بكشێنه‌وه.
