دەوڵەتی یاسا: لێپرسینەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامانجەكانی خۆی پێكا

دەوڵەتی یاسا: لێپرسینەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامانجەكانی خۆی پێكا
ئەمڕۆ یەكشەم تەباییی دەوڵەتی یاسا دووپاتی كردەوە سەرجەم بارستە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران دانیان بەبوونی گەندەڵی لەناو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا داوە، ئەم دان پێدانانەش بووەتە هۆی ئەوەی كۆمسیۆنەكە شەرعییەتی خۆی لەدەست بدات.
حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری سەر بەتەباییی دەولەتی یاسا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند \"لێپرسینەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامانجەكانی خۆی پێكا، دوای ئەوەی سەرجەم بارستە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران دانیان بەبوونی گەندەڵی لە ناو كۆمسیۆنەكە دا\"".

فەتلاوی روونی كردەوە \""دان پێدانان بەبوونی گەندەڵی لەناو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەنانەت لەلایەن ئەو بارستانەش كە دەنگیان بەلێسەندنەوەی متمانە لە كۆمسیۆن نەدا، بووەتە هۆی ئەوەی كۆمسیۆنەكە شەرعییەتی خۆی لەدەست بدات\"".

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای تەباییی دەوڵەتی یاسا، لە دانیشتنی پێنجشەمی رابردوودا پرسی لێسەندنەوەی متمانەى لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی خستە دەنگدان، بەڵام رێژەی پێویستی دەنگەكانی بەدەست نەهێنا.

هەریەك لە لیستی عێراقییە و بارستەكانی سەدر، هاوپەیمانیی كوردستان، فەزیلە و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی دەنگیان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نەدا و پێیان وابوو ئامانجی سەرۆك وەزیران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە كۆمسیۆن سیاسییە.

دوای ئەوەی سەرلەنوێ متمانە بەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی درایەوە، تەباییی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆمسیۆنەكەی بە\""پووچ\"" وەسپ كرد و دووپاتی كردەوە بەرەو گۆڕینی كۆمسیۆنەكە هەنگاو دەنێ.
"
Top