دۆخی ئه‌منی عێراق له ساڵی رابردوو خراپتر بووه
به گوێره‌ی راپۆرتی بی بی سی، له كاتێكدا تا كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند مانگ ماوه، رێكخراوی به‌دواداچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق سوپای ئه‌مریكای به شاردنه‌وه‌ی دۆخی ترسناك و نه‌خوزارا و ئه‌منیه‌تی تۆمه‌تبار كرد.
ئستوارت بوئن سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كوژراوه‌كانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی و به‌رپرسانی عێراق و هه‌روه‌ها زۆرتربوونی كرده \"تیرۆریستیه‌كان\"" به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه له چاو ساڵی رابروو خراپتر بووه.
بوئن ده‌ڵێ، گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق له سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به بوونی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌یه به ته‌نگژه وه‌سف كرد.
به وته‌ی ئه‌و، ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌و ساڵدا زیاتر بووه وه‌ك له ساڵی رابردوو.
ئستوارت بوئن ده‌ڵێ، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی به‌رپرسانی باڵای عێراقی كه له مانگی ئایار تا مانگی ته‌موز له زیادبووندا بووه.
له راپۆتی بوئن دا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه هاوبه‌شانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و عێراقی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی له ئێستادا هێزه چه‌كداره‌كان كه له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاوكاری ده‌كرێن هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ نیگه‌رانی له دۆخی ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و راپۆرته ده‌نووسێت، له چوار مانگی رابردوودا ئه‌و هێرشانه كه ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر بووه.
بڕیاره به پێی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و واشنتۆن نزیكه‌ی 47 هه‌زار سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه له عێراق جێگیرن تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌و وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
"
