پەرلەمانی عێراق رازی بوو لە سەر كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق

پەرلەمانی عێراق رازی بوو لە سەر كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق
هەولێر _ گوڵان میدیا
پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازی كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی كابینەی ئێستای حكومەتی عێراقی پەسەند كرد.
شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی بە سایتی (گوڵان میدیا)ی راگەیاند\" كەمێك بەر لە ئێستا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامانج و مەبەستەكانی كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق لە بەردەم پەرلەمانتاران پەسەند كرد\"".
روونیشیكردەوە\"" بە پێی پێشنیازی سەرۆك وەزیرانی عێراق 8وەزارەتی دەوڵەت لە كۆی 11وەزارەت كەم دەكرێتەوە\"".
ئاماژەیبەوەشدا\"" لایەنەكان لە سەر چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی لایەنەكان كە زۆرترین ژمارەی وەزارەتەكانی بەردەكەوێت رێكەدەكەون لە رۆژانی داهاتوو\"".
وتیشی\"" كورد لەم كەم كردنەوەیەدا سێ پۆستی وەزارەتی دەوڵەتی بەر دەكەوێت، بەڵام بە پێدانی پۆستی دیكەی حكومیی قەرەبوو دەكرێتەوە\""."
Top