ئەمڕۆ مالیكی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەبێت

ئەمڕۆ مالیكی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەبێت

هەولێر _ گوڵان میدیا

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نوری مالیكی بۆ روون كردنەوەی هۆكارەكانی كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی حكومەتی عیپراق ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت.
عارف تەیفوور جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سایتی (گوڵان میدیا)ی راگەیاند\" لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق دەبێت\"".
روونیشیكردەوە\"" مالیكی بە شێوەیەكی وورد لەو دانیشتنەدا ئامانج و مەبەست و هۆكارەكانی كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی حكومەتی ئێستای عێراق دەخاتەروو\"".
ئاماژەیبەوەشدا\"" پەرلەمانتاران بە ووردی گفتوگۆی لە سەر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی كۆدەنگییەك لە نێو كوتلە سیاسیەكاندا هەیە بەوەی ژمارەی وەزارەتەكانی ئێستای حكومەتی عێراق كەم بكرێتەوە\"".
وتیشی\"" ئەمڕۆ تەنیا گفتوگۆی لە سەر دەكرێت دەنگ لە سەر كەم كردنەوەكە نادرێت\"".
لە فریاد محەمەدەوە
"
Top