تەباییی مالیكی: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان شەرعییەتی لە دەست داوە

تەباییی مالیكی: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان شەرعییەتی لە دەست داوە
بەغدا 28 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ تەباییی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نووری مالیكی سەرۆك وەزیران دوای شكستهێنانی لە وەرگرتنەوەی متمانە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رای گەیاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان \"پووچ\""ە و دان بەو رێوشوێنانە نانێن كە لەمەودوا كۆمسیۆنەكە دەیگرێتەبەر.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق متمانە سەندنەوەی لە كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق خستە دەنگدانەوە لە كۆی 245 پەرلەمانتار كە ئامادەی دانیشتنەكەبوون، تەنیا 94 پەرلەمانتار دەنگی بەڵێیان بۆ وەگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دا.

خالید عەتییە سەركردە لە دەوڵەتی یاسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەناو بارەگای ئەنجوومەنی نوێنەران كە پەیامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ئامادەی بوو، گوتی \""ئەو كۆمسیۆنەی ئێستە پووچە و هەوڵێكیش بۆ گۆڕینی هەیە، چونكە بەهۆی داڕشتنی یاسایەك بۆ پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی تازە راستگۆییی خۆی لە دەست داوە\"".

عەتییە كە لە كاتی قسەكردنیدا چەند پەرلەمانتارێكی گۆڕان و عێراقییەی سپی لە تەنیشتنی وەستابوون، روونی كردەوە \""تەبایییەكەی لە ئەمڕۆوە دان بەو رێوشوێنانە نانێت كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەیگرێتەبەر، چونكە شەرعییەتی لە دەست داوە\"".

شیاوی وەبیرهێنانەوەیە پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئایار/مایۆی رابردوودا بەتۆمەتی تێوەگلان بە گەندەڵی كارگێڕی و دارایییەوە فەرج حەیدەری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژادنەكانی بانگهێشتنی پەرلەمان كرد بەمەبەستی لێپرسینەوە.
"
Top