وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق داوای له ئێران كرد تۆپبارانه‌كان رابگرێت
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای داوای كۆتایی هێنان به تۆپبارانه‌كان، وتی ئه‌م كاره‌ی ئێران زیان له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فرانس پرێس، زێباری هه‌روه‌ها وتوویه‌تی ماوه‌ی 5 ساڵه كۆماری ئیسلامی تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆردومانی ناوچه‌كه زۆر زیاتر درێژه‌ی بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه تۆپبارانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، به بێ ئامانجی دیاریكراوه و زیان به كشت‌وكاڵ و ناوچه گوند نشینه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
