پەرلەماني عێراق متمانەي بە كۆمسيۆني هەڵبژاردنەكان لە عێراق دايەوە
كەمێك بەر لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دایەوە شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق بە سایتی ( گوڵان میدیا)ی راگەیاند" لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنج شەممەدا پەرلەمانی عێراق پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق خستە دەنگدانەوە".روونیشیكردەوە" لە پرۆسەیەكی دەنگداندا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق كە لە سەرووی 200دەنگ دەبوو، متمانە بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق درایەوە".ئاماژەیبەوەدا" لایەنە كوردستانیەكان و سەدرو لیستی عێراقیەو ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ بە نەخێر دەنگیان لە دژی لێسەندنەوەی متمانە لە كۆمسیۆن دا".وتیشی" پاش ئەوەی پەرلەمانتارانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا سەركەوتوو نەبوون لە لێسەندنەوەی متمانە لە كۆمسیۆن گرفتیان لە نێو هۆڵی پەرلەمان دروست كرد و هۆڵەكەیان بە جێهێشت".
