لیژنەی گەشتوگوزار و شوێنەوار: دۆزینەوەی 190پارچە شوێنەوار لە کەربەلا

 لیژنەی گەشتوگوزار و شوێنەوار: دۆزینەوەی 190پارچە شوێنەوار لە کەربەلا
لیژنەی گەشتوگوزار و شوێنەوار لە ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا رایگەیاند 190 پارچەی شوێنەواری سەردەمی جیاوازی دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ ئیفتیخار عەباس سەرۆکی لیژنەکە رای گەیاند، دەستەی گەشتوگوزار و شوێنەراو 190 پارچە شوێنەواری لە باشوری رۆژئاوای کەربەلا نزیک شارۆچکەی عەین تەمر دۆزیوەتەوە.

وتیشی: \"پارچەکان مێژووەکانیان بۆ سەردەمی پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە، کە بریتین لە پەیکەر و قاپ و دەفر و چەندان کەلوپەلی تر، هەندێکیان بۆ سەردەمی ئیسلام دەگەڕێتەوە هەندێکیشیان بۆ سەردەمی ئارامی (200 پ.ز) دەگەڕێتەوە\"".

لە کۆتادا وتی: \""پارچە شوێنەوارەکان رادەستی شوێنەواری کەربەلا کرانەوە بەمەبەستی جیاکردنەوەیانی سەردەمەکان و لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەوەی پاشان لە مۆزەخانەکانی عێراق پێشان بدرێ\"".

"
Top