ئەمڕۆ کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و سووریا دەست پێ دەکات
ئەنجومەنی لیژنەی عێراق – سووریا لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکە دەست بەکۆبوونەوەکانی دەکات کە سێ رۆژ بەردەوام دەبێ و شاندێکی سووری بەسەرۆکایەتی شەعار و 7 یاریدەری هەریەک لە وەزیرانی دارایی و نەوت و گواستنەوە و پیشەسازی و تەندروستی و ناوخۆ تێیدا بەشداری دەکەن\".
وتیشی: \""نزیکەی 136 پیاوی کار سەر بەهەموو کەرتە ئابوورییەکان لەگەڵ هاوشانە عێراقییەکانیان کۆ دەبنەوە\"".
پێشبینی دەکرێ لە کۆبوونەوەکاندا ژمارەیەک رێککەوتننامەی گرینگ لە سەرجەم بوارەکاندا ئیمزا بکرێ."
