وەزیری تەندروستی عێراق پێویستە رێگە لە بەردەم بە ئامانج كردنی پزیشكان لە لایەن گرووپە تیرۆریستەكانەوە بگیرێ

وەزیری تەندروستی عێراق پێویستە رێگە لە بەردەم بە ئامانج كردنی پزیشكان لە لایەن گرووپە تیرۆریستەكانەوە بگیرێ
هەولێر _ گوڵان میدیا
مەجید حەمد ئەمین وزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەردەوام بوونی كردنە ئامانجی پزیشكان لەلایەن تیرۆرستانەوە مەحكوم و شەرمەزار دەكەین و پێویستە رێگە لەو هەوڵەی تیرۆریستان بگیرێت.
وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا راگەیاند\" تاوانباران بە كردنە ئامانجی پزیشكان نایانەوێ عێراق پێشكەوێت و گەلەكەی لە خۆشیدا بژی بەڵكو دەیانەوەێ ئەم وڵاتە بێبەش بكەن لە توانا و لێهاتووی زانستی شارەزای هونەری بەوەش نایانەوێ عێراقیش شان بەشانی دونیا پێش بكەوێت \"".
روونیشیكردەوە\"" دوایین كردەوەی تیرۆریستی بەرامبەر بە پزیشكان تیرۆركردنی پزیشكێك بوو لە شاری كەركووك، بۆیە داوا لە دەزگا پێوەندارەكان دەكەین هەوڵەكانیان بە ئاراستەی دەستگیركردنی تیرۆریستان بخەنەگەڕ\"".

وتیشی\"" داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین هەنگاوی جییددی بگرنەبەر بۆ دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی پزیشكان و یاسایەكی لەم جۆرەی بە پێویست دەزانین، بۆیە پێویستە بۆ پاراستنی ئەو سامانە مرۆییە نیشتمانییە هەنگاوی كردەنیی بهاوێژین\"".
"
Top