سه‌رۆك كۆمار: هێزه‌كانى عێراق تواناى پاراستنى ئاسایشى وڵاتیان نییه‌

سه‌رۆك كۆمار: هێزه‌كانى عێراق تواناى پاراستنى ئاسایشى وڵاتیان نییه‌
سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق تواناى پاراستنى ئاسایشى عێراقیان نییه‌ دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

\"جه‌لال تاڵه‌بانى\"" سه‌رۆك كۆمارى عێراق رِایگه‌یاند: به‌رپرسانى سه‌ربازى رِاپۆرتى خۆیان له‌سه‌ر تواناى پاراستنى سنوره‌كان رِه‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى عێراق كردوه‌ و به‌پێى رِاپۆرته‌كان، هێزه‌كانى عێراق له‌توانایاندا نییه‌ سنوره‌كانى ئاوى و ئاسمانى عێراق بپارێزن دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.
تاڵه‌بانى وتیشی: عێراق پێویستى به‌ رِاهێنه‌رى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی هه‌یه‌ بۆ مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ك و ئامێری سه‌ربازى نوێ.

سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراشی كرد كه‌ سه‌ركردایه‌تى كورد داواده‌كات ژماره‌یه‌كى دیارى كراوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بمێنێته‌وه‌

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌ریه‌ نیوز"
Top