وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و نه‌خۆشخانه‌ی ئاجی بادمی توركی پرتۆكۆڵێك ئیمزا ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئهمرِۆ وه‌زیری ته‌ندروستی له گه‌ل شاندێكی كوَمهڵهی نهخوَشخانهكانی ئاجی بادمی توركی تاوتوێی پرسی هاوكاری كردنی نێوانیان له بواری ته‌ندروستی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ریی دكه‌ن.
هه ردوولا رێكه‌وتن له سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كردنی ئه‌و نهخوَشانهی كه له عێراقیه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت و چاودێری كردنی كاروباری ئه‌و نهخوَشانه كرا\".
روونیشیكرده‌وه\"" برِیاردرا كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو مه‌شق پێكردنی پزیشكانی عێراقی له توركیا و یارمه‌تی دانی نهخوَشه عێراقیه‌كان بكات، به تایبه‌تیش له چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه به تیشك\"".
وتیشی\"" پرۆتۆكۆڵی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئاجی بادمی توركی ئیمزا كرا، كه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی هئهو نه‌خۆشیانه‌ی لێره چاره‌سه‌ریان نییه\""."
