لیستى عێراقیه بۆ جارێكى تر كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى یاسادا هه‌ڵپه‌سارد
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، \"سولێمان جه‌میلی\"" سه‌رۆكى لیستى عێراقیه له په‌رله‌مانى عێراق رِایگه‌یاند: لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاگادارى كردوینه‌ته‌وه كه نایه‌وێت رِێككه‌وتنامه‌ى نێوانمان جێبه‌جێ بكات بۆیه لیستى عێراقیه برِیاریداوه سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى یاسادا هه‌ڵپه‌سێردرێت و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام نه‌دات.
له‌به‌رامبه‌ردا \""عه‌بدولهادى حه‌سانى\"" ئه‌ندامى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆمه‌ته‌كانى لیستى عێراقیه‌ى ره‌ت كرده‌وه و رِایگه‌یاند: لیستى عێراقیه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان پێبدرێت له‌سه‌روى ئه‌و رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێرى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان."
