مالیكی بۆ روون كردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت
په‌رله‌مانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌نگدانیان له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ى ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئێستای كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق دا.
لانه محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسۆنى هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی ( گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند\"ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له دانیشتنى ژماره 12ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا ، نامه‌یه‌ك به شێوازێكى فه‌رمیى له‌لایه‌ن نورى مالیكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به فه‌رمى ناردبووى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناردبووى سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان\"".
پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م كوتله‌كانه‌وه، برِیاردرا به كه‌م كردنه‌ووه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌تی كابینه‌ی ئێسای حكومه‌تی عێراق\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" چاوه‌رِوانیش ده‌كرێت له دانیشتنه‌كانی مالیكی له باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و داواكارییه و مه‌به‌ست له كه‌م كردنه‌وه‌یان ئاماده‌ی دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مانی عێراق بێت به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگی له سه‌ر بدرێت\"".
وتیشی\"" كورد له گه‌ل كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه، به‌ڵام ده‌بێت مافه به ده‌ست هاتووه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ به‌شداریی كردن له حكومه‌تی عێراق پارێزراو بێت\""."
