ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا داوا له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كات له سوڵتان هاشم و حوسێن ره‌شید ببوورن
عیسام عاید له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: \"داوا له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كه‌ین لێبوورنی گشتی بۆ تۆمه‌تباره بێتاوانه‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی عێراق و حوسێن ره‌شید سكرتێری سه‌ركردایه‌تی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان\"".
وتیشی: \""ئه‌و لێبووردنه پارێزگاریكردنه له كه‌رامه‌تی تاكی عێراقی و رێزلێنانه له به‌های پله‌ی نموونه‌یی سه‌ربازی كه له رووی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه پشتیوانی عێراقییانی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و لێبووردنه مانای دروست به‌ده‌سته‌واژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌دات\"".
شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌ندامانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد حوكمی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم و حوسێن ره‌شید په‌سند نه‌كات، له‌وباره‌یه‌وه وریاداریان دا له ده‌رهاوێشته‌كانی گۆڕه‌پانی عێراقی."
