مالیكی: وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌

مالیكی: وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ گۆرِانكارى له‌ پێكهاته‌ى حكومه‌تى ئێستاى عێراقدا ده‌كات و چه‌ند وه‌زاره‌تێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و ژماره‌یان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌، \"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند: هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌ و به‌دورى ده‌زانم هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌دواى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كانیان له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌.
مالیكی وتیشی: دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی وه‌ك رِاهێنه‌ر ده‌مێننه‌وه‌ بۆ مه‌شقپێدانى هێزه‌كانى عێراق.

ده‌رباره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى تێیاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر و رِاوێژكاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ رِۆیته‌رز"
Top