مالیكی: ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى ناده‌ستوریه و رِه‌نگه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، \"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیه‌كانى عێراق ناده‌ستوریه و ده‌ستورى رِێگه‌ى پێنه‌داوه و به‌دورى نازانم هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
مالیكی وتیشی: هه‌وڵمان نه‌داوه ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه یان په‌كى بخه‌ین به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى زیاد بكه‌ن.
شایانى باسه، به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێری نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق پۆستى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیه‌كان ده‌درێته ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكیه‌كانه‌وه تائێستا ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رنه‌گرتوه.
سه‌رچاوه/سۆمه‌ریه نیوز"
