ده‌باغ: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق بكشێته‌وه‌

ده‌باغ: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق بكشێته‌وه‌
وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق داواى له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرد له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌ و رِه‌تیشی كرده‌وه‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق درێژ بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌، \"عه‌لی ده‌باغ\"" وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له‌ كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: هیچ هه‌لێكى دیكه‌ ناده‌ین هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و پێویسته‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ببن و له‌كۆتایی ساڵى 2011 له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.

ده‌باغ وتیشی: پێویسته‌ په‌رله‌مانى عێراق برِیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ یان كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بدات.
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رِونیشیكرده‌وه‌ كه‌ رِێككه‌وتنى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق له‌سه‌ر برِیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێویستى به‌كاتى زیاتر هه‌یه‌ و چاوه‌رِێ ناكرێت بتوانن له‌ دو هه‌فته‌دا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بگه‌نه‌ رِێككه‌وتن.

سه‌رچاوه‌: عه‌ره‌بیه‌"
Top