لیستى عێراقیه داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كات
\"عه‌دنان ده‌نبوس\"" ئه‌ندامى لیستى عێراقیه له لێدوانێكیدا رِایگه‌یاند: دانیشتنى ئه‌مجاره‌ى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاماژه‌یه‌كه بۆ درێژه‌دان به حكومه‌تى ئێستاى عێراق یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیستى عێراقیه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كان شكستبهێنێت و ئه‌نجامیان نه‌بێت ئه‌وا لیستى عێراقیه داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
وتیشی: ئه‌سته‌مه كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجامى باشى هه‌بێت چونكه لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماده‌نییه مافی لایه‌نه‌كانى تر بدات.
شایانى باسه له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا كۆبونه‌وه‌ى دوه‌مى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق له‌ماڵى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌نجامدرا و برِیاردرا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنى رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێری نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ریه نیوز"
