سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وه‌ڵامی مالكیدا: دروستبوونی هه‌رێمی دیكه له عێراق هیچ مه‌ترسی دروست ناكات
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو له لێدوانێكیدا بۆ سه‌رۆك خێڵه‌كانى به‌غدا نورى مالیكى هۆشدارى دایه لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات له هه‌وڵدانیان بۆ پێكهێنانى هه‌رێمى تر و روونیكرده‌وه كه هه‌نگاوى له‌و جۆره ده‌بێته هۆى جیابوونه‌وه و هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ، له‌م باره‌وه مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى دا، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو به‌رێز نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له لێدوانێكیدا بۆ سه‌رۆك خێڵه‌كانى به‌غدا هۆشدارى دایه لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات له هه‌وڵدانیان بۆ پێكهێنانى هه‌رێمى تر و روونیكرده‌وه كه هه‌نگاوى له‌و جۆره ده‌بێته هۆى جیابوونه‌وه و هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ ، كه ئه‌مه‌یش به‌راى ئه‌و یه‌كێتى خاكى عیراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
من سه‌رم له‌و لێدوانه سورماوه، چونكه داواكارى له‌م جۆره شتێكى یاساییه و ده‌ستوورى هه‌میشه‌ییش ئه‌و مافه‌ى سه‌لماندووه و هیچ مه‌ترسییه‌ك دروست ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه یه‌كریزى گه‌لى عیراق پته‌وتر ده‌كات.
ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور، عیراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات نه‌ك داواى به هه‌رێمكردن.
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
9/7/2011
