مۆڵن: سوپاى عێراق تواناى پاراستنى عێراقی نییه
مایكل مۆڵن، سه‌رۆكى ده‌ستى ئه‌ركانى هاوبه‌شى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند: حكومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رِاستیه ده‌زانن كه هێزه‌كانى عێراق توانى ته‌واوى نییه بۆ پاراستنى وڵات.
مۆڵن وتیشی: برِیارى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌ده‌ستى حكومه‌ت و گه‌لى عێراقدایه، و عێراقیه‌كان برِیار ده‌ده‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌دواى كۆتایی ئه‌مساڵ له عێراق ده‌مێننه‌وه یان نا.
وتیشی: هێزه‌كانى عێراق له بواره‌كانى ئاسمانى و هه‌واڵگریدا كه‌موكورتیان هه‌یه ناتوانن ئه‌و دوو لایه‌نه كۆنترِۆڵ بكه‌ن.
