بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەوروپا بكات
عارف تەیفوور دووەم جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەمڕۆ بە سەردانێكی رەسمی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی وڵاتی بەلجیكا دەكات.
روونی كردەوە \"8 لە پەرلەمانتارانی عێراق یاوەریی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەو گەشتە دیپلۆماسییە كە ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت\"".
ئاماژەی بەوەش دا \""سەردانەكە لەسەر داوەتی رەسمیی یەكەتیی ئەوروپا و لە میانی مانەوەشیاندا، شاندی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی رەسمی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی یەكەتیی ئەورووپا ئەنجام دەدا\"".
لە درێژەدا گوتی \""ئەم سەردانەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی پەرلەمانی عێراقە لەگەڵ پەرلەمان و وڵاتانی دنیا\"".
جێی وەبیرهێنانەوەیە چەند رۆژێك بەر لە ئێستە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانێكی چەند رۆژەی بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەنجام دا."
