مالكی داوای له كۆمپانیاكانی سووریا كرد له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌شداری بكه‌ن
مالكی داوای له كۆمپانیاكانی سووریا كرد به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی بكه‌ن، هاوكات نزیكه‌ی 20 له پیاوانی كاری سووریا ئاماده‌یی خۆیان بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی له عێراق پێشان دا.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی سووریا سه‌ردانی عێراقی كرد و چاوی كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك له پیاوانی كاری عێراقی و له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی سووریا و كاركردن له‌ناو بازاڕه‌كانی عێراق گفتوگۆیان كرد.
س.ت
