نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: مافی منداڵانی عیراقی به ئاشكرا پێشێل ده‌كرێت
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به ره‌وشی منداڵانی عیراق ده‌ڵێت، له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 2008 بۆ 2010، مافی منداڵانی عیراقی به به‌رینی پێشێل كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی \"اصوات العراق\""، ئه‌م راپۆرته باس له‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا، منداڵان به به‌ربڵاوی بۆ كاری تیرۆریستی و هێرشی خۆكوژی و كاری سیخوڕی كردن به‌كار هێنراون.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات جیا له به‌كار هێنانی منداڵان بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و تیرۆریستی، رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان زۆر جار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خوێندنگه‌كان و گیانی منداڵان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا، زیاتر له 870 منداڵ له عیراق كوژراون و نزیكه‌ی 3 هه‌زار و دووسه‌د منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مۆن، سه‌باره‌ت به‌م راپۆرته له وته‌یه‌كدا بێزاری خۆی له پێشێل كردنی مافه‌كانی منداڵان ده‌ربڕیوه و رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده‌ی به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دۆخه ناو بردووه."
