عوسمان: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا تاڵه‌بانی و بارزانی و موقته‌دا سه‌در كۆ ده‌بنه‌وه
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح وتی: \"موقته‌دا سه‌در به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی و بارزانی\"".
عوسمان وتیشی: \""دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی نێوان سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان ده‌ركرد، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌هێز بوو\"".
هه‌فته‌ی رابردوو جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتاهاتنی ناكۆكییه سیاسییه‌كان پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئه‌حمه‌د جه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی كۆ بووه‌وه، هاوكات مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێر چاوی به‌ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ركرده‌ی لیستی عێراقییه كه‌وت.
-Pna"
