كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كارمه‌ندانی به شێوه‌یه‌كی ستانده‌ردی دنیایی راده‌هێنێ
كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق وۆركشۆپێكی به مه‌به‌ستی راهێنانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
هیندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفێسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" لو وۆركشۆپه 30كارمه‌ندی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له سه‌رجه‌م ئۆفێسه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگه‌كانی عێراق به‌شدارن و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌م وۆركشۆپه به هاوكاری رێكخراوی ئایفێسی ئه‌مریكی به‌رِێوه‌ده‌چێت وشه‌ش شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و جیهان راهێنان به كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن\"".
وتیشی\"" به‌شداربووان به شێوه‌یه‌ك راده‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن كرداره‌كانی به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ستانده‌ردی جیهانی ئه‌نجام بده‌ن و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له به‌رچاو بگرن\"".
له باره‌ی ئامانجه‌كانیش وتی\"" به شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رو لایه‌نه سیاسیه به‌شداربووه‌كان متمانه‌یان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت، ئه‌و پێوه‌رو شێواز‌و پرۆگرامه‌ی ئێسته له وۆركشۆپه‌كه راهێنان به كارمه‌ندان ده‌كه‌ین، هه‌مان شێواز‌و پێوه‌رو پرۆگرامه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتانی جیهانی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیاو وڵاته‌كانی دیكه دێته پێره‌وكردن\""."
