به‌رواری: حكومه‌تى عێراق پێشوازى له دانوستانى لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
رِاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌رێمى كوردستان، پیشتیوانى خۆى دهربرِی بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنى هه‌رێمى كوردستان.
ئهمرِۆ دوو شه‌ممه، عادل به‌رواری، رِاوێژكارى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌رێمى كوردستان رِایگهیاند: حكومه‌تى ناوه‌ند پێشوازى له هه‌وڵى لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان به گفتوگۆ.
به‌روارى ئاشكراشی كرد: بارودۆخى عێراق و دهستێوهردارى هه‌رێمى له كاروبارى ناوخۆیدا كاریگه‌رى هه‌بوه له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و هاوشێوه‌ى عێراق ده‌ستێوه‌ردانى هه‌رێمى هه‌بوه له‌كاروباره‌كانیدا.
رِاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات به كارێكى ئیجابی ناوده‌بات بۆ هه‌رێمى كوردستان.
شایانى باسه رِۆژى شه‌ممه‌ى رِابردو هه‌ر پێنج لایهنهنى (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان) له باڵه‌خانه‌ى پارله‌مانى كوردستان كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، و برِیاره رِۆژى چوار شه‌ممه‌ى دانیشتنى دوه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه/ نی‌نا
