ساعدى داوا له لیستى عێراقیه ده‌كات ببێته ئۆپۆزسیۆن
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رِه‌خنه له پرۆسه‌ى سیاسی عێراق ده‌گرێت به پرِۆسه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵ ناوى ده‌بات و داوا له لیستى عێراقیه ده‌كات ببێته ئۆپۆزسیۆن له پارله‌مانى عێراقدا.
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، سه‌باح ساعدى پارله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له پارله‌مانى عێراق رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لیستى عێراق ده‌زانێت به‌شدارى كردنى له حكومه‌تدا ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه و شه‌ریكى برِیاریدان نییه پێویسته له پارله‌مانى عێراق ببێته ئۆپۆزسیۆن و له حكومه‌تى عێراق بكشێته‌وه.
هه‌فته‌ى رِابردو لیستى عێراقیه برِیاری دا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵپه‌سێرێت تا ئه‌و كاته‌ى داواكاریه‌كان و رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ساعدى وتشی: پرِۆسه‌ى سیاسی له عێراق له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى سیاسی بنیات نراوه، بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌ر كوتله و لیستێك له‌و پرۆسه‌دا كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر كۆى پرِۆسه.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا پارله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق وتی: له‌كاتێكدا پرۆسه‌ى سیاسی له عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵه بنیات بنرێت، كارێكى ئاساییه ناكۆكى له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت.
