لیستى عێراقیه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵپه‌سارد
لیستى عێراقیه تا جێبه‌جێ كردنى سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانى برِیارى دا په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵپه‌سێرێت.
دوێنێ سێ شه‌ممه لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوانیان، و كۆبونه‌وه به‌بێ گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك كۆتایی هات.
دواى ته‌واو بونى كۆبونه‌وه‌كه لیستى عێراقیه كه ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات برِیارى دا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى نوری مالیكی هه‌ڵپه‌سێرێت تا ئه‌و كاته‌ى داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لیستى عێراقیه رِایگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كات و سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانمان ده‌خاته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌نجام ناده‌ین.
