هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راپه‌ڕین ده‌درێت
مافپه‌روه‌ر موحسین شێروانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواچوونی دۆسیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاڕاسته‌كردنی تۆمه‌ت بۆ تۆمه‌تباران، ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌و قۆناغه هات و دادگا بڕیاری داد 6-6 بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بدرێت.
وتیشی: دوا دانیشتنی دۆسیه‌ی راپه‌ڕین له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر ئاسۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌چوو، له 9-9-2008 دا یه‌كه‌م دانشیتنی به‌ڕێوه‌چوو، تاوه‌كو ئێستا له دانیشتنه‌كانی رابردوو زیاتر له 50 شایه‌ت و سكاڵاكار له هه‌رسێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم وته‌یان لێوه‌رگیراوه، گرنگترین تاوانبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش( تارق عه‌زیزو وه‌تبان ئیبراهیم و سه‌بعاوی ئیبراهیم و له‌تیف نسیه‌ف جاسم) ن.
