هاوپه‌یمانى نیشتیمانى واده‌ى برِیاردان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دیارى ده‌كات
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى عێراق واده‌ى برِیاردان له‌سه‌ر كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات.
حه‌سون فه‌تلاوى، پارله‌مانتارى عێراق له لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى رِایگه‌یاند: برِیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یوه‌ندى به حكومه‌تى عێراقه‌وه هه‌یه و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌بێت له‌و باره‌وه.
وتیشی: دواى ته‌واو بونى ئه‌و واده‌ى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى حكومه‌تى عێراق داینابو، هاوپه‌یمانى نیشتیمانى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رِاده‌گه‌ێنێت.
له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى كشانه‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌پێى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى عێراق حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌وڵى قایل كردنى لایه‌نه‌كانى عێراقدایه بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دواى واده‌ى دیارى كرا‌و، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى رِانه‌گه‌یاندوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
