پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا

پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره‌ (24)ی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێم گرێدا و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌ یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.


له‌ میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا كه‌ بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2011 به‌سترابوو، پڕۆژه‌ یاساكه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا به‌ كۆی 68 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ 25 ده‌نگ كه‌ ده‌نگیان له‌ دژی په‌سه‌ندكردنی دابوو پڕۆژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند كرا.
Top