عه‌لاوى: پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق برِیارێكى بوێرانه بدات
سه‌رۆكى لیستى عێراقیه داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات برِیارێكى بوێرانه بدات و برِیار بدات له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا.
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه، ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى لیستى عێراقیه رِایگه‌یاند: لیستى عێراقیه به‌شداره له حكومه‌تى عێراقدا به‌ڵام هاوبه‌ش نییه له برِیاره سیاسیه‌كانى حكومه‌تدا.
وتیشی: به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رِێككه‌وتن، پێویسته حكومه‌تێكى بنكه‌فراوان له عێراق پێكبهێنرێت به‌ڵام نوری مالیكى ئاماده نییه ئه‌و رِێككه‌وتنامه جێبه‌جێ بكات.
سه‌رۆكى لیستى عێراقیه وتیشی: جێگه‌ى داخه كه دیموكراتیه‌ت له عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌ماى گرتن و ساخته و تیرۆر پێكهاتوه.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌یاد عه‌لاوى ئاشكرایی كرد كه سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌ماندا كراوه‌یه.
