\"كێشه‌كانى عێراق ته‌نها بهههڵبژاردنێكى نوێ چاره‌سه‌ر ده‌بێت\"""
پارله‌مانتارێكى عێراق له لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى، داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات هه‌ڵبژاردنێكى نوێ ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌مو لایه‌ك مافی خۆى وه‌ربگرێت.
ئهمرِۆ دووشه‌ممه، وائیل عه‌بدول له‌تیف پارله‌مانتارى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى، رِایگهیاند: به‌م نزیكانه لایه‌نه عێراقیه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆچاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و پرِكردنهوهى پۆسته ئه‌منیه‌كان و پۆستى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ستراتیژى.
وائیل عهبودل له‌تیف، وتیشی: دواكه‌وتنى پرِنهكردنهوهى پۆسته ئه‌منیه‌كان و به‌رده‌وامى ناكۆكیه‌كان گه‌لى عێراق باجه‌كه‌ى ده‌داتء، تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتو ناكۆكى نێوان لیسته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارلهمانتارهكهى عێراق له لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى هۆكارى به‌رده‌وامى كێشه‌كان و به‌ده‌ستنه‌هێنانى ده‌ستكه‌وت بۆ عێراق دهگێرِێتهوه بۆ هه‌ڵبژاردنى رِهمز له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى عێراقه‌وه نه‌ك نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆیان.
