كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق راهێنان به كارمه‌نده‌كانی ده‌كات
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به هاوكاری رێكخراوی ئه‌یفیسی ئه‌مریكی وۆركشۆپێكی بۆ راهێنانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه.
هیندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌م وۆركشۆپه 30 جێگری به‌رپرسی نووسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به‌شدارن و ماوه‌ی 5رۆژ ده‌خایه‌نێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" پێنج شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان كه دوویان بیانین و سێی نێوخۆیش راهێنان به به‌شداربووان ده‌كه‌ن\"".
له باره‌ی ئامانجه‌كانی وتی\"" یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان له كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌یه راهێنان به كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بكرێت له هه‌موو ئاستێك دا، چونكه ئه‌نجامدانی راهێنان به كارمه‌ندان هه‌وڵێكی گرنگه به‌وه‌ی بتوانرێ هه‌ڵبژاردنێكی بێ گرفت و ساخته بێته ئه‌نجامدان\"".
وتیشی\"" ئه‌نجامدانی ئه‌و وۆركشۆپه له چوارچیوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رێكخراوه نێودنیایه‌كانه بۆ هاوكاری كردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به پێی پێوه‌ره نێودنیه‌كان هه‌ڵبژاردن به‌رِێوه‌ببه‌ین به شێوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه نێوخۆی و نێودنیایه‌كان دان به سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بنێن، ده‌نگده‌ران متمانه‌یان به كاری كۆمسیۆن هه‌بێت\""."
