عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه
به‌هۆى ناكۆى سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان و به‌رده‌وامى قه‌یرانى سیاسی عێراق جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى سه‌رۆك كۆمار كرد.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عادل عه‌بدولمه‌هدى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ناوبراو نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پیشكه‌شی سه‌رۆك كۆمارى عێراق كرده‌وه و چاوهرِێى رِهزامهندى سه‌رۆك كۆماره بۆ په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه‌كه هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى گهرِاندهوه بۆ بێزارى ناوبراو له قه‌یرانه سیاسیه‌كانى عێراق و به‌رده‌وامى ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌كان.
شایانى باسه پارله‌مانى عێراق سێ جێگرى بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق دیارى كرد، و پاشان به‌فه‌رمانى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى بوه جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت
