مانۆرِه سه‌ربازیه‌كه‌ى سوپاى مه‌هدى كاردانه‌وه‌ى جیاى لێده‌كه‌وێته‌وه و هاوپه‌یمانى كوردستانیش رِه‌خنه‌ى لێده‌گرێت
دواى ئه‌وه‌ى سوپاى مه‌هدى له شارى به‌غدا مانۆرِێكى سه‌ربازى به‌به‌شدارى نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدا، هه‌ریه‌ك له لیستى عێراقیه‌ى سپی و لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان رِه‌خنه‌ى لێده‌گرن و به‌كارێكى نه‌شیاوى ناوده‌به‌ن.
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، محه‌ما خه‌لیل، پارله‌مانتارى عێراق له لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان رِه‌خنه له مانۆرِه‌كه‌ى سوپاى مه‌هدى ده‌گرێت و به‌كارێكى نه‌گونجاو بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق ناوده‌بات.
پارله‌مانتاره‌كه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان، وتیشی: لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له دوو رِوانگه‌وه ده‌رِوانێته ئه‌و مانۆرِه سه‌ربازیه یه‌كه‌میان ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێش وه‌ختى لایه‌نه‌كان و حكومه‌تى عێراق له‌و مانۆرِه كارێكى باشه، و لایه‌نى دوه‌مى ئه‌نجامدانى مانۆرِێكى له‌و جۆره له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا كه بارى سیاسی عێراق گونجاو نییه، كارێكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى پرِۆسه‌ى سیاسی نییه.
له‌لایه‌كى تره‌وه عالیه نسه‌یف وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ى سپی، مانۆرِه‌كه‌ى سوپاى مه‌هدى به هه‌رِه‌شه بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كانى تر ناوى ده‌بات، و رِاشیگه‌یاند:
ئه‌نجامدانى مانۆرِى له‌و جۆره زیان به ناوبانگى عێراق ده‌گه‌ێنێت له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیدا و ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا.
شایانى باسه، رِۆژى پێنج شه‌ممه سوپاى مه‌هدى مانۆرِێكى سه‌ربازى له شارى به‌غدا ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ریه نیوز
