ساعدى: نورى مالیكی تواناى به‌رِێوه‌بردنى حكومه‌تى عێراقی نییه
پارله‌مانتارێكى عێراق رِه‌خنه له سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق ده‌گرێت و به‌كه‌سێكى ناسه‌ركه‌وتوى ناوده‌بات له به‌رِێوه‌بردنى حكومه‌تى عێراقدا.
سه‌باح ساعدى، پارِله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له پارله‌مانى عێراق، رِایگه‌یاند: سه‌روه‌ت و سامانى عێراق له نێوان حیزبه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان خه‌رج ناكرێت.
ساعدى وتیشی: نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وت وڵات به‌رِێوه‌ببات و شكستى هێناوه له خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاولاتیانى عێراق.
وتیشی: حكومه‌تى عێراق له شكستێكى گه‌وره‌دایه به‌هۆى دابه‌شكردنى سه‌روه‌ت و سامانى عێراق له‌نێوان حیزبه‌كاندا و ته‌رخان نه‌كردنى بۆ خزمه‌تگوزارى هاوڵاتیان و ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتو وڵات به‌رِێوه ببات.
له‌كۆتاییدا پارله‌مانتارى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا حكومه‌تى ئێستاى عێراق له حكومه‌تى پێش‌و خۆى خراپتره و ناتوانێت سه‌ركه‌وتو بێت له به‌رِێوه‌بردنى وڵات‌دا.
