نوجێفی: لێدوانەكەی مالكی پێچەوانەی دەستورە
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ران كه له سومه‌ریه نیوز بڵاوكراته‌وه تیایدا هاتووه: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌تی مافی داڕشتنی یاساكانه ئه‌مه‌ش به‌پێی ماده‌ی 61ى ده‌ستوری عێراقی كه پسپۆری داڕشتنی یاساكانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ماده‌ی 61ی ده‌ستوری عێراقی گرنگترین كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی دیاریكردووه له‌وانه‌ش داڕشتنی یاساكان, چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری, هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار, رێكخستنی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان, ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه فیدراڵی, سه‌رۆكی داواكاری گشتی, سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری قه‌زائی, ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی باڵیۆزه‌كان, هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی سوپاسالاری عێراقی و جێگره‌كانی دوای پێشنیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ریان و سه‌رۆكی هه‌اڵگری گشتی.
-pna
