تائێستا پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌کان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فڕاکسیۆنه کوردستانیه‌کان\"لانه محه‌مه‌د حافز\"" له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆئاژانسی په‌یامنێر وتی:ده‌بوایه زۆر زووتر ئه‌م پۆستانه یه‌کلای بکرایه‌وه به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه هه‌ر بۆیه تاکو ئیستاش ئه‌و پۆستانه یه‌کلای نه‌بۆته‌وه.
وتیشی:تائێستا چه‌ند جارێک کاندید پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوه به‌ڵام به‌هۆی ڕێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه‌کان نه‌توانراوه ده‌نگ له‌سه‌ر کاندیده‌کان بدرێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: دوا ی دووهه‌فته‌ی دیکه کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌کاته‌وه ئه‌وکاتیش به‌مه‌به‌ستی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌کان کۆبونه‌وه ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی کاندید بۆ ئه‌و پۆستانه دیاری‌بکرێت."
