وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌كات ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كرد رێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه و پلانی تایبه‌ت به به‌رگرتن له نه‌خوَشیه گوازرانه‌كان
بگرێته‌به‌ر
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دكتور عیسام نامیق نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان دابین بكات\".
به پێی ناوه‌رِۆكی نوسراوه‌كه بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كردووه گرنگی زۆر به به‌رنامه‌كانی ته‌ندروستی بدات به تایبه‌تیش جه‌خت ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی پاك و ته‌ندروست ده‌كاته‌وه كه نه‌بوونی هوَكارێكه بوَ بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خوَشیه گوازراوه‌كان به‌تایبه‌تی تایفوئید و كولیرا\"".
به پێی نوسراوه‌كه ئه‌وه‌ش روونی كردوَته‌وه كه مه‌ڵبه‌ندی كوَنترول كردنی نه‌خوَشیه گوازرِاوه‌كانی سه‌ر به فه‌رماگه‌ی گشتی ته‌ندروستی پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به به‌رگرتن له نه‌خوَشیه‌كانی گوازراوه جێبه‌جێ و چاودێری ده‌كات له چوارچێوه‌ی نوَرین و فه‌حس كردنی و به‌دواداچوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌موو ناوچه‌كاندا\"".
له دواهیدا\"" بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به پێویستی زانی كه فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كان له پارێزگا و ده‌زگا و فه‌رماگا حكومیه‌كان ته‌واوی روَڵی خوَیان بوَ ده‌ستبه‌ركردنی ئاوی ته‌ندروست ببینن\""."
