عارف ته‌یفوور: پاش ته‌واوبوونی پشووی ره‌سمی په‌رله‌مان ته‌نگژه‌ی ده‌ست نیشان كردنی وه‌زیره ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه
عارف ته‌یقوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند تا ئێسته هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردنی كاندیده‌كان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه.
ته‌یفور به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌ىاند\" تا ئێستا وتوێژی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی وه‌زارته ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گیشتۆنه‌ته هیچ رێكه‌وتنێكی كۆتایی\"".
ته‌یفوور روونی كرده‌وه\"" كورد رۆڵێكی ناوبژیوانكه‌رانه ده‌بینێت و له هه‌وڵی گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان دایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی\"".
وتیشی\"" تا ئێستا ته‌نیا مالیكی ناوی سێ كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری گرفتی ناوه‌ته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیستی عێراقیه كاندیدنه‌كراوه، بۆیه له ئێستا دا مالیكی هیچ ناوێكی دیكه بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه چاوه‌رِوان ده‌كرێت پاش ته‌واوبوونی پشووی ره‌سمی په‌رله‌مان ته‌نگژه‌ی ده‌ست نیشان كردنی وه‌زیره ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه."
