لیستى عێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تى یاسا كۆده‌بنه‌وه‌

لیستى عێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تى یاسا كۆده‌بنه‌وه‌
گوڵان/س.م


بۆ چالاككردنى رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر و كۆتایی هێنان به‌ ناكۆكیه‌كانى نێوانیان چاوه‌رِێ ده‌كرێت ئه‌مرِۆ هه‌ردو لیستى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و لیستى عێراقیه‌ كۆببنه‌وه‌.

ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌، \"هانى عاشور\"" رِاوێژكارى لیستى عێراقیه‌ له‌ كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، رِایگه‌یاند: برِیاره‌ ئه‌مرِۆ هه‌ردو لیستى عێراقیه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له‌شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق كۆده‌بنه‌وه‌.

رِاوێژكارى لیستى عێراقیه‌ به‌دورى نه‌زانى كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌ برِیاری وه‌رنه‌گرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ستراتیژى ئه‌گه‌ر رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر نێوان لایه‌نه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی: ئه‌گه‌ر لیستى عێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تى یاسا رِێكبكه‌ون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان، ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ قایل ده‌بێت به‌ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ستراتیژى عێراق."
Top